"پەکەکە لە ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵان لە دەڤەری هەڵەبجە، گەرمیان، شارباژێر و هەورامان بەردەوامە"

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی ئاگادار لە سنووری شارباژێڕ، هەڵەبجە، هەورامان و گەرمیان، پەکەکە بەردەوامە لە رفاندنی منداڵان و تا ئێستا دەیان منداڵی رفاندووە و چەکداریشی کردوون.

سەرچاوەکانی ئاگادار لە پەکەکە دەڵێن، لە سنووری شارباژێڕ، هەڵەبجە، هەورامان و گەرمیان، پەکەکە دەستی کردووە بە رفاندنی منداڵان و ئەمەیش بەگوێرەی زانیاری پێشووتری مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە خەڵکی ناوچەکە سکاڵایشیان کردووە و ژمارەیەکی زۆری منداڵان بردراون بۆ قەندیل و چەکدار کراون، هاوکات پەکەکە رێگە بەکەسوکاریان نادات کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن.

(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، بە ئاشکرا پەکەکە لەم دەڤەرە چالاکی دەکەن و دەیان بەڵگە و نمونەی لەسەر ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان بۆ قەندیل هەیە و، پەکەکە لەوێ دەیان کات بە چەکدار، بەداخەوە لەم دەڤەرە کارئاسانیشیان بۆ دەکرێ.
دەشڵێ: "ڕفاندنی منداڵ و هەڵخەڵەتاندنیان لە حاڵەتەوە وابووە بە دیارەدە و ڕۆژانە لەم دەڤەرە خەڵک پێوەندیان پێوەندی دەکات و داوای چارەنووسی منداڵەکانیان دەکات".
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو منداڵانە ژمارەیەکیان بۆ شنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بردراون و بۆ کردەی سەربازیی ئامادە کراون.

سەبارەت بە رفاندنی منداڵان لە دەڤەری شارەزوور، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نەیشاردەوە کە: "حاڵەتی چوونی "گەنجان" لەم دەڤەرە بۆ قەندیل هەیە بەڵام گوتی کە نازانین چۆن ئەو حاڵەتە روو دەدات."
ئامارێکی تەواو نیشان نەدراوە کە ژمارەی ئەو منداڵانە چەندن کە پەکەکە چەکداری کردوون، بەڵام بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەکە خۆی لە نزیکەی ١٠٠ منداڵ نزیک کردووەتەوە.

(فاروق عەبدولکەریم)، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیر و راگەیاندنی پارتی لە هەڵەبجە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "هیچ ئامارێکی فەرمیی لەبەر دەستدا نییە کە پەکەکە چەند منداڵی رفاندوون، چونکە دایکوباوکی منداڵەکان لە هەڕەشەکانی پەکەکە دەترسن بۆیە ژمارەیەک لە دایکوباوکی منداڵان خۆیان بێدەنگ کردووە و سکاڵاشیان نەکردووە، بەڵام حاڵەتەکە بووەتە دیاردە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستن بە دەیان منداڵ رفێندراون.
kdp-
Top