ئـەنجومەنی وەزیران: هیوادارین ئـەوەی لەلایەن هێزەکانی ئـەمەریکاوە لە سووریا کرا، ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکات
لە پەیامێکدا دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا، ئـەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئـیدانەکردنی ئـەو تاوانە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکات، ئـەمە دەقەکەیەتی:
گه‌لی كوردستان نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری به‌ده‌ست ڕژێمی به‌عسی ڕووخاوه‌وه بینیوه و یه‌كێك له نه‌هامه‌تییه هه‌ره گه‌وره‌كانیش، كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه بوو كه له چه‌ند چركه‌یه‌كدا پێنج هه‌زار كه‌سی كرده قوربانی. گه‌ر ئه‌و كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردبا و هه‌نگاوی پێویستیان بگرتبایەتە به‌ر، ده‌كرا ببوایه هۆكارێك تا ئه‌م جۆره تاوانه نامرۆڤانانه دووباره نه‌بنەوه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بینیمان له سووریا چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی سڤیلی شاری ئیدلب به‌كار هێنرا، ئه‌م تاوانه هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی به‌بیر ئێمه هێنایه‌وه كه له كۆتاییی هه‌شتاكانی ڕابردوو بەرامبەر به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام درا. بە توندی ئـەو تاوانە ئـیدانە دەکەین و هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌رده‌بڕین.
پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانە، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی بكات و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ڕێگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وه نامرۆڤانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نراوه، ببێته هۆكارێك تاکوو تاوانی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا به جددی هه‌وڵ بدرێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و ئاڵۆزی و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، بدۆزرێته‌وه.
ئـەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٧/٤/٢۰١٧
