پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ركه‌وتوون و نووسیویه‌تی " ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌گه‌ل براده‌رانی وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و كاك پاڤڵ تاڵه‌بانی بۆ دیدار و دانوستاندن له‌گه‌ڵ كوردستانییه‌كان بۆ پرسی ڕیفراندۆم و ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا".
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ته‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای پارتی و یه‌كێتیی دوور له چاوی كامێراكانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه و زێبارییش زانیاری دیكه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرانه‌كردووه.
چەند رۆژێکە شاندێکی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کورستان گەڕێکی سەردان و کۆبوونەوەیان دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەتەوە.
باسنيوز
