خورماتوو.. کچ و کوڕێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکیان دەستگیر کران

خورماتوو.. کچ و کوڕێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکیان دەستگیر کران


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھاووڵاتییەکی شارۆچکەی خورماتوو، بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، دوو منداڵی خۆی بە تۆمەتی دەست ھەبوون لەم کارەدا، دەستگیر کران.



محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ڕای گەیاند: "ئەو ھاوولاتییە تورکمانەی کەوا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017 کاتژمێر 4:30 خولەک بە ناوی سەردار عەبدولڵا جومعە، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، کوژرا، دەستی کوڕ و کچەکە ی خۆی لە کوشتنەکەیدا تێدا بووە".


بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ئێستا ھەردووکیان دە ستگیر کراون و لە ژێر لێکوڵینەوەدان".

bas news -
Top