شاندی كوردستان بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا دەکات

شاندی كوردستان بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا دەکات
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا دەکات.


کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی فێدێریکا مۆگێرینی بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و بە بەشداری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپی و کەنداو و بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێ.


كۆنفرانسەكە دوێنێ سێشەممە لە ژێر ناونیشانی پشتگیری بۆ دوارۆژی سووریا و ناوچەکە دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێ.


بەشێکی گرنگی کۆنفرانسەکە تایبەتە بە تاوتوێکردن و داڕشتنی مێکانیزمێک بۆ پشتگیری و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی بە شێوازێکی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ لەژێر قەیرانی سووریا دان و ژمارەکی بەرچاو لە پەنابەرانی سووری لە خۆ دەگرن.


شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگێشتی یەکێتی ئەوروپا و بە هەماهەنگی و هاوشان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم جەعفەری بەشداری کۆنفراسەکە دەکا.


ئەم کۆنفرانسە لە دوای کۆنفرانسی لەندەنی ساڵی رابردوو، بە گرنگترین کۆنفرانس دادەنرێت لەبارەی كێشەی سووریاوە.


bas news -
Top