شاندی كوردستان بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا دەکات
کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی فێدێریکا مۆگێرینی بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و بە بەشداری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپی و کەنداو و بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێ.
كۆنفرانسەكە دوێنێ سێشەممە لە ژێر ناونیشانی پشتگیری بۆ دوارۆژی سووریا و ناوچەکە دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێ.
بەشێکی گرنگی کۆنفرانسەکە تایبەتە بە تاوتوێکردن و داڕشتنی مێکانیزمێک بۆ پشتگیری و هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی بە شێوازێکی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ لەژێر قەیرانی سووریا دان و ژمارەکی بەرچاو لە پەنابەرانی سووری لە خۆ دەگرن.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگێشتی یەکێتی ئەوروپا و بە هەماهەنگی و هاوشان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم جەعفەری بەشداری کۆنفراسەکە دەکا.
ئەم کۆنفرانسە لە دوای کۆنفرانسی لەندەنی ساڵی رابردوو، بە گرنگترین کۆنفرانس دادەنرێت لەبارەی كێشەی سووریاوە.
bas news -
