لە چەمچەماڵ و لەیلان تەقە لە ماڵی کادیرانی پارتی دەکرێت
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکەوە دەست کەوتووە، ماوەیەکی زۆرە بە شێوەیەکی بەردەوام ماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە چەمچەماڵ و لەیلان دەکرێت.
لەمبارەیەوەبروسک تەحسین شاوێس، بەرپرسی ناوچەی لەیلانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”شەوانە تەقە لەماڵی کادیرانی پارتی لە لەیلان دەکرێت، جۆری ھێرشەکان جیاوازن، حاڵەت هەن کە تەقە لە ماڵەکانیان دەکرێن و حاڵەتیش هەن کە لەسەر شەقام تەقە لە کادیرانمان دەکرێن“. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا ماڵی 12 کادیری پارتی کراونەتە ئامانج و ”تەقەش لە ئۆتۆمبێلی کادیرانی پارتی دەکرێت“.
لەلایەن خۆیەوە سەید ڕێبوار، کارگیری لقی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: "تەقە کردن لە ماڵی کادیرانی پارتی لە چەمچەماڵ لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە“. باسیشی لە کەمتەرخەمیی لایەنە ئەمنییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە کرد و ئاشکرای کرد کە ”لایەنە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن“.
دیاردەی تەقەکردن لە چەمچەماڵ، پێشتر بە شێوەیەکی بەرچاو هەبووە و لە ماوەی ڕابردوودا دوو کەس کە هەڵگری ناسنامەی دژە تیرۆری یەکێتی بوون، تەقەیان لە ماڵی دوو برا لە چەمچەماڵ کرد، بەڵام هێزێکی سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی دوای بەکارهێنانی هێز، ئەو کەسانەی ڕزگار کرد.
باسنیوز
