عەدنان موفتی: لە بەغداوە هەوڵێک هەیە بۆ هێورکردنەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران

عەدنان موفتی: لە بەغداوە هەوڵێک هەیە بۆ هێورکردنەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ڕازی نابێت و دەڵێت: "تەنیا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات".
عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغدا ڕاگەیاند: "هەرێمی کوردستان ڕازی نابێت ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کەرکووک بهێنرێتە خوارەوە و تەنیا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات."

لە درێژەدا ڕاشیگەیاند "ڕاستە بەغدا لەو هەنگاوە نیگەرانە، بەڵام ئێمەش نیگەرانین لەو کاردانەوەی ئەوان، بۆیە دەبێت پێکەوە دابنیشین و بەرژەوەندیی هاوبەش رەچاو بکرێت."

عەدنان موفتی گوتیشی: "بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵە بوو، کەموکورتیی یاسایی زۆر بوو، لە کاتێکدا هەندێک هەوڵ لە ئاردا دان کە کار بکرێت بۆ هێورکردنەوەی بڕیارەکە".





باسنیوز
Top