کارزان سەباح هەورامی: بڕیارە لیوایەک بۆ تورکمان و عەرەبەکان لەناو هێزی پێشمەرگە دروست بکرێت

کارزان سەباح هەورامی: بڕیارە لیوایەک بۆ تورکمان و عەرەبەکان لەناو هێزی پێشمەرگە دروست بکرێت
کادیرێکی پارتی ئاماژە بەوە دەکات سنووری هێزی پێشمەرگە لە ئاستی پێکهاتەکان فراوان دەکرێت و بڕیارە بەرپرسیاریەتیان لە ئاستی دەرەوەی پێ بدرێت.
کارزان سەباح هەورامی، کادیری پێشکەوتووی پارتی بۆ گوڵان گوتی: "سەرۆک بارزانی وەک هەنگاوی یەکەم بۆ پرسی سەربەخۆی کوردستان و دەوڵەت ئەمڕۆ فەرمانی دەکرد، یەکەم لیوای هێزی عەرەبی لەناو هێزی پێشمەرگە دروست بکرێت، بڕیارە هێزی پێشمەرگەی کوردستان سنووری فراوان بکرێت، هێزێکی تورکمانیش وەک پێکهاتەی پێشمەرگە ناونووس بکرێت و بەم شێوەیە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێتە هێزێکی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانیش رەزامەندیان نیشان داوە".
ئەوەشی خستەروو: رەنگە لە داهاتوودا هێزی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بەرپرسیاریەتیان پێ بدرێت و سەرۆکی فەرەنسا و هۆڵەندا و سکۆتلەندا و چیک پشتیوانی دەربریووە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن لەناو خاکی وڵاتەکەیان.
Top