شارەزایانی ئەمریکایی دەڵێن پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە پرسێکی گەرم
- شارەزای سەربازیی ئەمریکا مایکڵ پریچێنت، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند: "مانەوەی ھێزی ئەمریکی لە ھەرێمی کوردستان، گرنگە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەوکات ئەمریکا دەتوانێ ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەو ناوچانە ئەنجام بدات.
پریچێتن گوتی: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە کوردستان ھەروەھا رێگە بۆ ئەمریکاش خۆشدەکات کە ھەماھەنگی فراوانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نەھێشتنی شانە نووستووەکانی داعش ھەبێت و بۆ راگرتنی سەقامگیریی ناوچەکەش گرنگە".
هەروەها لێکۆڵەر و شارەزای سەربازی ئەمریکایی، دەیڤد گارندنستێن، بە جیا بە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ی راگەیاند: "لەدوای نەھێشتنی داعش، فۆکسی جیھان لەسەر ئەوە دەبێت کە ئایا عێراق و سووریا بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە؟ لەو قۆناخە چاوەڕێ دەکەم پرسی سەربەخۆیی کوردستان، ببێتە پرسێکی گەرم و ئەو پرسە زیاتر دەچێتە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییەوە".

payamner-