"شەبەک داوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دەشتی نەینەوا دەکەن"
(مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یاداشتێکی چوار خاڵییان ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ کردووە و تێیدا داوایان کردووە، کە بڕیارێک ھاوشێوەی کەرکووک پەسەند بکات، بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان لەو ناوچانەدا، کە دەکەونە ژێر مادەی ١٤٠ـەوە ھەڵبکرێت، بەتایبەتی لە دەشتی نەینەوادا.
(مەلا سالم شەبەک) گوتی: ''لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە، ڕاپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وادەیەکی دیاریکراو دیاری بکرێت، چونکە ئەمە پرسێکی دەستورییە، بۆ ئەوەی دەشتی نەینەوا ببێت بە پارێزگا، کە بەگوێرەی ماددەی ١٢٥ی دەستوور ڕێی پێ دراوە.''
(مەلا سالم شەبەک) ڕوونی کردەوە: لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە کە ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەموو پێکھاتەکانی مەسیحی، ئێزدی، کاکەیی و شەبەک دروست کراون و پێویستە تەنیا ئەو هێزە لە ناوچە کوردستانییەکاندا هەبێت.''
kdp-
