ئەلحوێت: لیوایەکی دیکەی پێشمەرگەی عەرەب پێک دەهێنرێت؛ ناوی هەزار کەس تۆمار کراوە
(مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت)، گوته‌بێژى فه‌رمیى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: ''دواى ئه‌وه‌ى سهرۆكهۆزهكانى سنوورى ڕه‌بیعه و زوممار و به‌عاج و ئه‌و سنووره بۆ پێکهێنانی لیوایه‌كى دیکەی پێشمه‌رگه‌ی عه‌ره‌ب، داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش به (مه‌سعوود بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد، (سه‌رۆك بارزانی) فه‌رمانى كرد، لیوایه‌كى دیکەمان له‌نێو هێزى پێشمه‌رگەدا بۆ ڕێک بخرێت، کە ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانى ڕه‌بیعه، زوممار، حیازییه، قه‌زاى به‌عاج، تهلعهتبه و جه‌زیره.''
(مه‌زاحم ئه‌لحوێت)، کە سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى (جحێشی)شە گوتى: ''ده‌ستمان به ناونووسین كردووه و، تا ئێستا هه‌زار كه‌س ناوى خۆیان تۆماركردووه، به‌ڵكو زیاتریش بێت، چونكه گه‌نجانى ئێمه هێزى دیکە له‌و ناوچانه‌دا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت، خۆیان ببنه پێشمه‌رگه.''
(ئه‌لحوێت) ئاماژەیشی دا: ''ئەو کەسە ناونووسکراوانە له ماوه‌ى سێ بۆ چوار ڕۆژى دیکەدا پێوه‌ندى به بنکەی مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازییەوە دەکەن و پاش ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی سەربازی، ئه‌ركى پاراستنى ناوچه‌كانیان لە سنوورهکەدا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.''
جێى ئاماژه‌یه پێشتریش لیوایه‌كى دیکەی پێشمه‌رگه‌ى عه‌ره‌ب به ناوى لیواى جه‌زیره، كه له 2 هه‌زار پێشمه‌رگه پێك ده‌هات و مه‌شق و ڕاهێنانیان ته‌واو كردبوو، ئه‌ركى پاراستنى سنوورى ڕۆژئاواى دیجله‌یان پێ سپێردراوه.
kdp-
