ئاكپارتی و مه‌هه‌په دوای گشتپرسی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك دێنن
ئاكپارتی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌هه‌په به لای خۆیدا رابكێشێ بۆ رۆژی گشتپرسی، به نیازه به‌ڵێنی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیان پێ بدات، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌ڕه‌نجاندنی كورد نایه‌وێت ئه‌و كارته به ئاشكرا پێشكه‌شی مه‌هه‌په بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌رده‌م گول رۆژنامه‌نووسی دیاری رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی، له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی ئاكپارتیدا باس له‌وه كراوه كه به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ری مه‌هه‌په به نه‌خێر ده‌نگ بۆ گشتپرسی ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌وان به لای خۆیاندا رابكێشن، بۆ راكێشانی ئه‌و ده‌نگانه‌ش گوتوویانه با له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك بهێنرێت.
به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا، ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ به پێش نه‌خێر كه‌وته‌وه، ئه‌وكات حكوومه‌تی ئێستە تا ساڵی 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت، واته 2 ساڵی دیكه ئه‌م حكوومه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆیه ئاكپارتی پێشنیازی كردووه به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری مه‌هه‌په بده‌ن له دوای 16ی نیسان ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بوو ئه‌وكات چه‌ند وه‌زیرێك ده‌ده‌نه مه‌هه‌په، واته حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا پێك ده‌هێنن.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد و مه‌هه‌په حه‌ساسیه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هه‌یه و ئاكپارتیش نایه‌وێ ده‌نگده‌ری كورد له خۆی دووربخاتهوە، بۆیه گوتوویانه نابێت ئه‌و به‌ڵێنه به ئاشكرا و له رێگه‌ی میدیاوه به مه‌هه‌په بدرێت، به‌ڵكو پێویسته به شێوه‌ی نهێنی ئاگادار بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به ئاشكرا ئه‌و به‌ڵێنه به مه‌هه‌په بدرێت، ئه‌وكات ده‌نگده‌ری كوردیان له كیس ده‌چێت.
bas news -
