دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ھەزار و 742 منداڵی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicef جلوبەرگیان بۆ زیاتر لە ١١٠٠ منداڵی ئاوارە لە کەمپی نێرگزلی دابین کرد، ھاوکات تا ئێستا بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت ٣٠ ھەزار جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییانی سەرتاسەری کوردستان دابین کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی ڕێکخراوی unicef بە مەبەستی ھاوکاریکردنی منداڵانی ئاوارەی ناو کەمپەکان، جلوبەرگی منداڵانییان بۆ ئاوارەکانی کەمپی نێرگزلی سەر بە شێخان دابین کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی unicef پڕۆتۆکۆڵێکیان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی چەند پڕۆژەیەکی ھاوبەش ئیمزاکردووە، لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵەکەدا ھاوکاری جلوبەرگ و پێداویستی بۆ ٣٠ ھەزار منداڵی ئاوارە دابین دەکەن.
ھاوکات دوێنی دووشەممە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەر چیای شەنگال بەھەماھەنگی وڵاتی کوێت، جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ٥٦٠ قوتابی قوتابخانەی بارزانی سەر چیاکە دابین کرد.
لە بواری پەروەردەییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام ھانی قوتابیان دەدات و پاڵپشتییان دەکات بۆ درێژەدانیان بە خوێندن، ھەروەھا ڕێنمایی تەندروستی پێشکەشی قوتابییان دەکات.
bas news -
