كوردانی باكوور بە نەخێر وەڵامی گشتپرسی دەدەنەوە
ده‌زگای ناوبراو له شاره‌كانی (ئامه‌د، روحا، وان، ماردین، كارس، هه‌كاری، ده‌رسیم، بینگۆل، سیرت، موش،ئاگری، باتمان) راپرسی كردووه، ئه‌نجامەكانی راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه كه 64.6%ی خه‌ڵكی باكوور به نه‌خێر ده‌نگ بۆ گشتپرسی ده‌ده‌ن.
ده‌زگای ناوبراو له هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی ناویان هێنراوه چووه‌ته ناو سه‌نته‌ری شار راپرسییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، ته‌نیا له شرنا‌خ نه‌بێت كه سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵنه‌بژاردووه، چونكه له‌به‌ر خراپی بارودۆخ نه‌یانتوانیوه بچنه ناو سه‌نته‌ر.
له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه 29%ی خه‌ڵكی باكوور بڕیاریان داوه به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ گشتپرسی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه دڵی ئاكپارتی خۆش ناكات، چونكه ده‌نگی زۆرتری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێ بباته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ده‌په پێشوازی له گشتپرسی ناكه‌ن و به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه بێت 94.8%ی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په بڕیاریان داوه كه به نه‌خێر ده‌نگ به گشتپرسی بده‌ن.
bas news -
