سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا و زاواکەی ترەمپ گەیشتنە هەولێر

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا و زاواکەی ترەمپ گەیشتنە هەولێر
دوای سەردانی بەغدا، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا و زاواکەی ترەمپ گەیشتنە هەولێر.

شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جۆزێف دەنفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، کە زاواکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاشی لەنێودایە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدان.

جارید كۆشنەر، گەورە راوێژكار لە كۆشكی سپی و زاوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ شاندە سەربازیی و دیپلۆماسییەکەی وڵاتەکەی رۆژی یەکشەممە 2-4-2017 گەیشتە بەغدا.

هاوکات هەریەک لە ستڤین تاونسێند، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، تۆم بوسرت، راوێژکاری پێشووکەوتووی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە شاندەکە بەشدارن.
bas news -
Top