سۆزانی خاڵە شەهاب: دوای ڕیفراندۆم سەربەخۆییە
سۆزان شەهاب، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: "من لەگەڵ ڕیفراندۆم دام، بێگومان بڕیاردان لەسەر مافی چارەی خۆنووسین، مافی هەموو گەلێکە، ئێمە بەپێی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆمان هەیە ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین، پێم باشە ئەو ڕیفراندۆمە لەگەڵ عێراق بە یەکەوە گفتوگۆی بکەین، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی بۆ ئەوانیش هەبێت کە گەلی کوردستان خواستی چییە و دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەمێنێتەوە بۆ گەلی کوردستان و هێزە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدەن."
ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاشیگەیاند: "قۆناغی یەکەم ڕیفراندۆمە و قۆناغی دووەم سەربەخۆییە، ئێمە پێشووتر لەڕێگای بزووتنەوەیەکی میلی و لەرێگای کۆمەڵێک کەسایەتییەوە ڕیفراندۆممان کردووە و بۆچوونی خەڵکی کوردستان لەبارەی ڕیفراندۆم وەرگیرا و لە ٪٩٧ خەڵکی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی نەک بلکێنرێن بە عێراقەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، باوەڕ ناکەم هیچ کەسێک لە کوردستان جورئەتی ئەوە بکات دژایەتیی ئەم پرسە بکات، بەڵام بیر و بۆچوونی جیاواز هەیە و دەکرێت ئەو بیروبۆچونانە گەلاڵە بکرێن و گفتووگۆیان لەسەر بکرێت."
باسنیوز
