حەوت ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگار دەکرێن
حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان رایگەیاند، ئەو حەوت کەسە لە پێنج منداڵ و دوو ژن پێکهاتوون و رۆژی 4.4.2017 رزگار کراون.
حەوت ژن و منداڵەکە، کە دوای داگیرکاریی داعش بۆ شاری شنگال، فێندرابوون، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان رزگار کراونەتەوە.
حوسێن قائیدی ئاماژەی بەوەش کرد، کە تاوەکو ئێستا 2950 هاووڵاتیی ئێزدی بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رزگار کراونەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنیوز
