ھاووڵاتییەک لە ھەولێر کوژرا
ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاند: "کاتژمێری 9ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 4/4/2017، ھاووڵاتییەک کە پیشەی ئاڵوگۆڕی دراو بوو، بە ناوی (سەعدوون ڕەشید شەریف)، لەدایکبووی ساڵی 1972 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کە لە جۆری (جیپ لاریدۆ) بوو، لە شەقامی 120 مەتریی شاری ھەولێر تەقەی لێ کراوە، بەو ھۆیەوەش گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "تاوانبارەکە ھەڵاتووە و ئێستا تیمەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی کردووە"، دەشڵێت: "دوا بە دوای ڕووداوەکەش، تیمەکانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، ھەروەھا تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".
باسنیوز
