میدیایەکی ئێرانی: گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرەتای دابەشبوونی عێراقە
لەم بارەوە ماڵپەڕی نیوە فەرمیی (میهر) بڵاوی کردووەتەوە: "ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەوڵێکی دژە یاساییدا کە زەمینەی دابەشبوونی عێراق خۆش دەکات، پرسی ڕاپرسی بۆ گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد."
لە درێژەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی میهردا هاتووە "پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە، هەنگاوێکی دژە یاسایە کە هەل بۆ دابەشبوونی عێراق دەڕەخسێنێت."
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە "ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی کاریی خۆیدا بڕیاری ئەمدایانەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێنانەوە خوارەوە و لابردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووکی هەڵوەشاندەوە و ب نایاسایی وەسفی کردووە."
باسی لەوەش کردووە کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی ڕاپرسی بۆ گەڕانەوەی هەرێمی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە بایکۆت کراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵ و زانیارییانە لە کاتێک دان کە جیالە لایەنە کوردستانییەکان هاوکات زۆرینەی ئەندامانی لیستی برایەتی کەلە کورد، عەرەب و تورکمان پێکهاتوون ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و دەنگیان بەو پەسەندکراوانە داوە.
باسنيوز
