ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڕیارەکەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پەشیمان دەبێتەوە
د.بێستوون عادل، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی شاری کەرکووک راگەیاند: "مادەی 140 مادەیەکی دەستوورییە کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، لە کاتێکدا لەناو مادەکە پرسی (ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و ڕاپرسی) دواتر جێبەجێ بکرێت و دواجار حکوومەتی عێراق لە یەکێک لە بڕگەکاندا لە مادەی 18 باس لە جێبەبەجێکردنی ماددەی 140 دەکات لە ماوەی یەکساڵدا ئەگەر ئاگادار بن عەبادی گوتی ماوەی 10 ساڵە ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵکراوە w پێویست بە گەورەکردنەوەی ناکات."
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمانە هەمووی ئەوەیە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەستووری و یاساییە و گوتیشی: "دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو هەموو گفتووگۆیەمان کردووە و لە دادگای فیدراڵی تانەمان لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران داوە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ڕەت بکاتەوە".
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە درێژەدا گوتیشی: "دادگای فیدراڵی پرسی تانەدانەکەمان ڕەت دەکاتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش داوای کرد فراکسیۆنە کوردستانییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرئەوەی ئەو بریارە بەپەلە بووە، بۆیە لەگەڵ ئەوەی دۆخی عێراق بەم شێوە دەڕوات، نامانەوێت خراپتر بێت، واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بریارەکە پەشیمان بوونەوە و ئەو پاشەکشەی ئەنجومەنی نوێنەران کردوویەتی پاشگەزبوونەیە لە بڕیارەکە، بۆیە بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکە دەبێ دووبارە بخرێتەوە دەنگدانەوە".
باسنيوز
