نەتەوە یەكگرتووەكان: لە هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك نیگەرانین

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك نیگەرانین
وەفدێكی فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیان كرد و جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عیراق كرایەوە و نیگەرانیش لە بەرامبەر هەڵوێستی عەرەب و توركمانەكانی كەركووك دەردەبڕدرێت.



"شوان داوودی"، گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، راگەیاند: "شەوی ڕابردوو لەسەر داوای نوێنەرانی كەركووك و لە شاری بەغدا، وەفدێكی فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیان كرد و لەلایەن یانكۆڤیچ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە گەرمی پێشوازیمان لێ كرا".



ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی "لەو دیدارەدا نوێنەران گلەیی كەركوك و گەلی كوردستانیان لەمەڕ ئەو بەیاننامەیەی لەسەر هەڵكرنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك بڵاویان كردبووەوە و دواتر لایەنە عەرەبی و توركمانییەكان بۆ ململانێ سیاسییەكانی خۆیان بەكاریان هێنا، گەیاندیانە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان".



داودی، ئاماژەی بەوەش كرد: "یانكۆڤیچ جەختی لەسەر بێلایەنیی خۆیان كردەوە و نیگەرانیی خۆی دەربڕی و وتی "نیگەرانییەكەمان بە توركمان و عەرەبەكان ڕادەگەیەنین و جەختی لەسەر پێویستیی جێبەجێكردنی ماددەی 140و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی كەركووك كردەوە و داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە دۆخەكە هێور بكەنەوە."








باسنيوز
Top