هادی عەلی: سوورین له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.. د. ڕۆژ: بۆچوونی هەمووان وه‌رده‌گرین
ئه‌مرۆ (4ی نیسان)، شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا كۆ بوونه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی، پرسی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانیان بوو.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، (هادی عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو، ڕایگەیاند، داهاتووی باشووری كوردستان، گشتپرسی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسیی كوردستان، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بووه و له‌وباره‌یه‌وه بیر و رایان ئاڵوگۆڕ كردووه.
(هادی عه‌لی) له كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (د. رۆژ نووری شاوەیس) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا گوتی، "وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سوورین له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به گرینگیشی ده‌زانین".
ئه‌و، دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان كاری جیددی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسیی له كوردستان و "رێكاری سیاسی و یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و سازانی نیشتمانی له كوردستان بكرێت."
(هادی عه‌لی) ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌كان، بۆچوونمان له یه‌كتر نزیك بوو".
دوێنێ (3ی نیسان) شاندی یه‌كێتی و پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه و بڕیار درا گه‌ڕی دووه‌می دانووستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
(رۆژ نووری شاوەیس)، دووپاتی كرده‌وه كه شاندی هاوبه‌شیان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ده‌بێت.
ئه‌و به رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆ ده‌بینه‌وه و بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه وه‌رده‌گرین، بێگومان هیچ لایه‌نێكی كوردییش دژی گشتپرسی نابێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌غدا گوتی، "پێویسته سه‌ره‌تا له نێو خۆماندا له‌سه‌ر گشتپرسی رێك بكه‌وین. به‌مزووانه‌ش ئه‌و شانده سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كۆ ده‌بێته‌وه".
(رۆژ نووری شاوەیس) كاتی سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی بۆ به‌غدا دیاری نه‌كرد.
جیا له (د.رۆژ نووری شاوەیس)، (هۆشیار زێباری)، (مه‌لابه‌ختیار) و (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره)، ئه‌ندامانی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بوون و له‌لایه‌ن (سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین)ـه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
kdp-
