له‌ شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ته‌قینه‌وه‌ ڕووی دا

 له‌ شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ته‌قینه‌وه‌ ڕووی دا
كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ڕووسیا، تا ئێستا 10 کەس كوژراون و 50 كه‌سیش بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی دوو بۆمبی چێنراو له‌ دوو شوێنی جیاوازی وێستگه‌كه‌دا بووه‌.

بەو هۆیەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه‌ 3 وێستگه‌ی میترۆیان له‌ شاره‌كه‌دا داخستووه‌.

kdp-
Top