شاندی کۆمەڵەی یەکبوونی کوردی ڕووسیا سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد
ئەمڕۆ شاندێكی كۆمەڵەی یەكبوونی كوردی ڕووسیا سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد. هاوکات شاندێكی زانكۆی ئەمریكایی لە سلێمانیش سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و، دوای پێشوازیلێكردنیان لەلایەن شێخ (خەلات بارزانی)، نوێنەری (سەرۆك بارزانی)یەوە، تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسیان لە خەبات و تێكۆشانی (بارزانیی نەمر) و كاكە (ئیدریس)ی هەمیشە زیندوو کرد.
kdp-
