تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان، پشتیوانی له سازدانی ڕیفراندۆم ده‌كات
ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی نێردراوه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بارودۆخه سیاسییه‌ى له‌ئارادایه، تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان به پێویستی ده‌زانێ كوردستانیان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانىیه‌وه بڕیاری ریفراندۆم بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و دروستكردنى كیانێك كه هه‌مووان له سایه‌ی ئاڵای كوردستاندا ژیانێكی ئازاد و ئاسوده تێیدا ببه‌نه سه‌ر.
تۆڕى پێكهاته‌كانى كوردستان كه پێك هاتووه له نوێنه‌رانی (ئێزدى، مه‌سیحى، زه‌رده‌شتی، كاكه‌یى، یه‌هودى، سابیئه‌ى مه‌ندائی، به‌هائى، ئیسلام و توركمان) پشگیریى ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى حزبه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تیى (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م پرسه و، داوایش له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات كه له كوردستاندا ده‌ژیێن، ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن.
kdp-
