٩٦ منداڵ لە کەمپەکانی دیبەگە پێداویستییان بۆ دابین کرا
پێداویستییەکان لەلایەن HPJ&Gain دابین کرابوون و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشیان کردن.
تاکە سەرچاوەی خۆراکی منداڵانی ئاوارە لە ناو کەمپەکاندا ئەو خۆراکەیە کە رێکخراوە و دەزگا خێرخوازییەکان بۆیانی دابین دەکەن و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووەتە پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان رێکخراوەکان و ئاوارەکاندا و لە رێگەی دەزگاوە جۆرەها هاوکاری بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت.
کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەبرین، لەو کەمپانەدا جۆرەها هاوکاری بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێن.
payamner -
