بەوێنە.. لە گەرمیان بەھۆی وەرگەڕانی بارھەڵگرێک کەسێک بووە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ڕای پەیجی تایبەتی خۆی، بڵاوی کردوەتەوە: "دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتژمێر ٢:٠٠ لەسەر ڕێگای کەلار - مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەنزیک شارەدێی قورەتو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدس بارھەڵگر وەردەگەڕێت".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا، شوفێری بارھەڵگرەکە بە سەختی بریندار بووە و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".
باسنيوز
