وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئاگادارییەکی بڵاو کردوەتەوە و بەرواری کۆتایی بۆ تۆماری بایۆمەتری تایبەت بە کەسوکاری شەھیدان دیاری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2017 وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئاگادارییەکی تایبەت بە کەسوکاری شەھیدان بڵاو کردەوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەکەین، بەتایبەت ئەوانەی فورمی بایومەتری مووچەیان پڕ نەکردۆتەوە کە ڕۆژی ٥/٤/٢٠١٧ ھەروەک لەمەوپێشیش ئاگادارمان کردبوونەوە دوا مۆلەتە بۆ پرکردنەوەی فوڕم، بۆیە داواکارین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، گەرمیان و بەرێوەبەرایەتیی کەرکووک بکەن بۆ پرکردنەوەی فورم".

لەو ئاگادارییەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە ھەمانکاتدا ئاگادارتان دەکەینەوە کە ١٥/٤/٢٠١٧ دیاری کراو بۆ پەنجە مۆر، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانتان بکەن، ئەم ڕێککەوتەش دەکاتە ڕۆژی شەممە و پشووە، بەڵام پڕۆسەی بەنجە مۆڕ بەڕێوە دەچێت".







باسنيوز
Top