حەسەن شەرەفی: حزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕێز لە پرسی چارەنووس باشووری کورستان دەگرن
حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) گوتی: "بابەتی چارەنووسی خوشک و براکانمان لە کوردستانی باشوور تەنیا بەدەست خوشک و براکانمانە لە باشووری کوردستان و هەر بڕیارێک لە پەیوەندی لەگەڵ چارەنووسی خۆیاندا بۆ ژیانی خۆیان بۆ مافی نەتەوە و سیاسی و بیدەن، بۆ ئێمە جێگای ڕێزە هەر بڕیارێک ئەوان بیدەن بڕیاری خۆیان جێگەی رێزە و چ لەپەیوەندی لەگەل ریفراندۆم، یان شتێکی دیکە ئێمە بە چاوی ڕێزەوە سەیری بڕیاری خوشک و براکانمان دەکەین و گوتی: "هەر بڕیارێک بدەن بۆ ئێمە جێگای ڕێزە".
ئەوەشی خستەڕوو، گرنگە لەم کاتەدا خەڵکی باشووری کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
باسنیوز
