مەحموود عوسمان: لەسەر پرسی ڕیفراندۆم عەبادی نەرمترە لە مالیکی
د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لەسەر پرسی ڕیفراندۆم، ڕاگەیاند: "لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ڕەنگە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و لەوێ هەڵوێستی بەغدا ڕوون دەبێتەوە و جۆری ڕیفراندۆمەکەش هەڵوێستەکان دیاری دەکات، چونکە ئەگەر ڕیفراندۆم لە سێ پارێزگاکە بێت، ئەوە کەس لاری نییە، بەڵام تۆ ئەگەر لە ناوچەکانی کەرکووک، سنجار و خانەقین ڕیفراندۆم بکەیت، ڕەنگە لەگەڵ بەغدا گرفت پەیدا بێت."
گوتی: "لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا حەیدەر عەبادی، لەسەر ئەو پرسە، نەرمترە لە نووری مالیکی، مالیکی توندە و پەیوەندیی لەگەڵ ئێران هەیە، کاریگەریی ئێران و حەشدی شەعبی لەسەرە، بۆیە بەگشتی حەیدەر عەبادی باشترە.
لە درێژەدا گوتیشی: "تا ئێستا ئەوەی هەیە سەرکردەکانی عێراق لەگەڵی نین و ڕەنگە کاردانەوەی هەرێمایەتیش هەبێت، بۆیە من بڕوام وایە دەبێ بە وردی لێ بکۆڵینەوە، دەبێ وریا بین حزبەکان لەسەری رێک کەون، گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتان بکەین، پاش ڕیفراندۆم دەبێت دەرەنجامی هەبێت، ئەگەر دوای ڕیفراندۆم بتوانین چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین، زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەم قۆناغە".
باسنیوز
