گوتەبێژی پارتی: لەگەڵ یەكێتی سەردانی گۆڕان دەكەین
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: لە كۆبوونەوەتان لەگەڵ یەكێتی، پێشنیازی كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان بارزانی و نەوشیروان مستەفا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نەكرا؟
مەحموود محەممەد دەڵێت: لەم كۆبوونەوەیە بەدرێژی باسی كێشە سیاسییەكان نەكرا، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە نابێ ناكۆكی لایەنەكان كەلێنێك دروستبكات، خەڵكی دیكە دەستی تێوەربدات، پێشنیازی كۆبوونەوەی دوو قۆڵیش باسی لێوە نەكراوە.
هەروەها دەشڵێت: ئەو شاندە هاوبەشەی دروستیشمان كردووە، ئیستیسنای بۆ هیچ لایەنێك تێدا نییە و سەردانی گۆڕانیش دەكەین، پێشتریش لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوو بە لیژنەیەكی سێ قۆڵی سەردانی گۆڕانمان كرد، جاری پێشوو وەكو شاندی پارتی سەردانی گۆڕانمان كرد.
رووداو -
