شاندەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی گەیشتنە بارەگای سەرەکیی یەکگرتوو
پاش کۆبوونەوە هاوبەشەکەیان و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە، کەمێک لەمەوبەر (دووشەممە 3/4/2017)، شاندێکی پارتی کە لە هۆشیار زێباری و د. ڕۆژ نووری شاوێس، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێکهاتبوو، لەگەڵ شاندی یەکێتی کە لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێکهاتبوون، گەیشتنە بارەگای سەرەکیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
چاوەڕوان دەکرێت لەلایەنی یەکگرتووی ئیسلامیش، ئەندامانی باڵای ئەنجومەنی سیاسیی ئەو حزبە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن و لەگەڵ شاندەکانی پارتی و یەکێتیدا، پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و چوونی شاندێک بۆ بەغدا تاوتوێ بکەن.
باسنیوز
