ژاپۆن زیاتر له چوار ملیۆن دۆلار بۆ پاککردنه‌وه‌ی عێراق له مین تەرخان دەکات
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی ژاپۆن بڕی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری به‌خشیوه، تا له‌ڕێگه‌ی یونی ماسه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه مینڕێژ کرابوون پاک بکرێنه‌وه.
به‌پێی هەواڵێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هوشیارکردنه‌وه له مه‌ترسی مین و ڕووپێو و هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه و ڕاهێنان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فریاگوزاریی کۆمه‌ڵگایی له‌کاتی بوونی مه‌ترسی میندا ته‌رخان ده‌کرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌شێکه له‌و ١٠٠ ملیۆن دۆلاره‌ی كه حکومه‌تی ژاپۆن بۆ هاوکاریی مرۆیی له عێراقدا ته‌رخانی کردووه.
payamner -
