ئه‌مه‌ریكا پلانی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات

ئه‌مه‌ریكا پلانی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری شنگال قبووڵ ناکات، وتیشی، ئێمە پلانی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات.

کەناڵی "سی.ئێن.ئێن" تورک هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی بڵاو کردەوە کە تیایدا ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوە ئەمریکا دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو هاوتا تورکییەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بۆ ئەمریکا مایەی قبوڵکردن نییە.

تیله‌رسۆن وتویه‌تی، ئێمە پلانی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات.
payamner-
Top