دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە وڵاتی سوریا دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە وڵاتی سوریا دەکات



بەمەبەستی بەشداریکردنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پرۆژەی دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتی سوریا، لەگەڵ پێنج رێکخراوی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی گروپێکی ھاوپەیمانیی پرۆژەیەکی فراوان ئەنجام دەدەن بۆ قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی سوریا، لەو چوارچێوەیەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی ئیپۆسی ئیتاڵی، لەماوەی ساڵی ٢٠١٦ دا، سێ توێژنەوەی زانستی فراوانیان ئەنجام دا، کە تایبەت بوون بە بەرێوەبردنی شارەوانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە وڵاتی سوریا. ھاوکات چۆنیەتی پلانی دروستکردنی شار و ژێرخانی ئابووری. لەگەڵ ئابووری سوریا و سیاسەتی ئابووری .



لە گفتوگۆیەدا بە بەشداری کەسایەتی پسپۆر و شارەزا ھەستاون بە ئەنجامدانی توێژینەوەکان و کۆکردنەوەی داتاو زانیاری ورد لەسەر لایەن و سێکتەرە جیاوازەکان. پاش ئەنجامدانی توێژنەوەکان، ھەردوو رێکخراو ئێستا لە قۆناغی کردنەوەی خولی راھێنانن بۆ کەسانی پسپۆری وڵاتی سوریا تا رۆڵیان ھەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەدا، بەگوێرەی پلانی پرۆژەکە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، ١٠ خولی راھێنان بۆ کەسانی پسپۆر دەکرێتەوە.



یەکەم خولی راھێنان لە رۆژی ٠٢ ی ٠٤، ٢٠١٧ لەسەر بابەتی (بەرێوەبردنی شارەوانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری) بە بەشداری ١٠ لە کەسانی پسپۆری ئەو وڵاتە لە شاری دھۆک دەستی پێکرد، خولەکانی تر لە وڵاتی سوریا و لە شارە جیاوازەکان ئەنجام دەدرێن. بەشداربووانی خولەکە، لە پارێزگا جیاوازەکانی سوریاوە بەشداری تێدا دەکەن.
payamner-
Top