لهپێناو بهشداری كورد له دانیشتنهكان، سهلیم جبوری رازیه بڕیارهكهی پهرلهمان سڕ بكات
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداری بکەن و ئەویش ڕازییە تا یەک حەفتەی دی، بڕیارەکەی پەرلەمان سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستانە لە کەرکووک سڕ بکات، تا ڕێککەوتن لەمبارەیەوە دەکرێت.
سەرحان سلێڤانەیی ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، 'ئەمڕۆ کورد لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداریی نەکرد و بەو ھۆیەوە ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، بۆیە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.
سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی، یەکدەنگیی کورد وای کرد، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕێت، ئەگەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان بگەڕێنەوە نێو دانیشتنەکان، ئەوانیش تا یەک حەفتەی دی بڕیارەکەی پەرلەمان سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک سڕ دەکەن، تا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.
ئهوهشی خستهروو، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەو داواکارییەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕازی نەبوون و ئێستاش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان، چونکە سەرۆکی پەرلەمان داوای کردووە، ڕێککەوتن لەوبارەیەوە بکرێت.
دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانی ھاوشێوەی ئاڵای عێراق لە کەرکووک ڕەت کردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەی پەرلەمانیان بایکۆت کرد و ئەمڕۆش لەسەر بایکۆتکردنەکە بەردەوام بوون
payamner-
