له‌ناو موسڵ خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌درێژه‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ ناو شاری موسڵ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت هاوكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ناو شاری موسڵ و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئازادكراوی ئه‌و شاره‌دا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1500 خێزاندا دابه‌شكرد.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ی رێكخراو و وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاری خۆراكی بگه‌یه‌نینه ناو شاری موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی كه تازه ئازادكراون.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دۆخی مرۆیی خه‌ڵكی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی موسڵ زۆر خراپه‌و به‌ده‌ست بێ خۆراكیه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین هاوكاری زیاتر بگه‌یه‌نینه ئه‌و ناوچانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكمان له‌ناو شاری موسڵ به‌ڕێوه‌برد، كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت بوو تیایدا 1500 خێزانی ئه‌و ناوچانه هاوكاریكران، ئه‌مه چه‌ندین جاره هاوكاریی بگه‌یه‌نینه ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بۆیان.
payamner-
