پارێزگاری کەرکووک: جارێکی دی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک داناگیرێ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری کەرکووک لە لێدوانێکی مێدیاییدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بابەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، ئاسایی و دەستوورییە؛ لەبەر ئەوە جارێکی دیکە ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک داناگیڕێت و پەرلەمانتارانی کوردیش لە بەغدا، تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەدەن.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨-٣-٢٠١٧، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەسەر فەرمانگە حکوومییەکانی سنووری پاریزگاکە پەسەند کرد.
kdp-
