غەفوور مەخمووری: کاتی جیابوونەوە لە عێراق هات

غەفوور مەخمووری: کاتی جیابوونەوە لە عێراق هات
گەورەترین کۆمپانیای ڕاوێژکاریی مرۆیی لە دنیادا، ١٩ـیەمین پۆلێنی دەربارەی باشترین و خراپترین شوێنی دنیای بۆ ژیان تێیاندا راگەیاند.

هەشتەمین ساڵ لەسەریەک، ڤیێننا ژمارە یەکی لیستەکەی کۆمپانیای میرسەر کە ٢٣٠ شار لەخۆ دەگرێ، بەدەست دێنێ.
زۆربەی باشترین شارەکان لەو لیستەی ئەو کۆمپانیا جیهانییەدا، وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژئاوا، سویسڕا و ئەڵمانیان. شاری بەغدایش پایتەختی عێڕاقیش، دواژمارەی لیستی کۆمپانیاکەی پێک هێناوە لەوەی خراپترین شوێنە بۆ بۆ ژیان و بژێوی.
بەغدا کە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، نزیکەی ٩ ملیۆن کەس تییدا نیشتەجێن، کەمترین ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیەوە دیوە، ڕفاندن، کوشتن و کردەی تیرۆریستی و ململانێی مەزەبی، دزی تێیدا بەردەوامە.

ئەمساڵ، ژێرخان و خزمەتگوارییەکان لەو پۆلێنەدا بایەخی تایبەتی پی دراوە، گوازتنەوە و کارەبا و ئاو و تەندروستی و ژینگەی سروشتی و سیاسی، پەروەردە و ژینگەی کۆمەڵایەتی هەروەها خزمەتگوزارییەکانی دی، گوزارشتن لە جۆر و شیوازی ژیانێکی شیاستە یاخوود بەد لە هەر شارێکدا، بەغدا هیچ لەمانەی تیدا نییە
kdp-
Top