تیلەرسۆن: بوونی پەکەکە لە شنگال قبووڵ ناکەین

 	 تیلەرسۆن: بوونی پەکەکە لە شنگال قبووڵ ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری شنگال قبووڵ ناکات.



کەناڵی (سی.ئێن.ئێن) تورک، هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی بڵاو کردەوە ،کە تیایدا (ڕێکس تیلەرسۆن) وەزیری دەرەوە ئەمریکا، دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ (مەولوود چاوشئۆغڵو) هاوتا تورکیاییەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بۆ ئەمریکا مایەی قبووڵکردن نییە و، ئێمە پلانی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات.



لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیش لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال، وەزیری دەرەوەی تورکیا (مەولوود چاوشئۆغڵو) لە ئێزمیر گوتی: "پەکەکە رێکخراوێکی (تیرۆریست)ـییە و تورکیا دەکاتە ئامانج. ئێمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت و لە کوێ جێگری ببێت بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. وەک چۆن ئێستا لە قەندیل بەرەنگاریان دەبینەوە بۆ دروستکردنی قەندیلی دووەم لە بەرگی چەند رێکخستنێکدا چوونەتە شنگال. ئێمە لەوێ و شوێنەکانی دیکە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. بەپێی پێویست رێوشوێنەکان دەگرینە بەر ئەمەش بەشێکە لە بەرەنگاربوونەوەکەمان دژی پەکەکە".
kdp-
Top