سلێڤانەیی: سەرۆکی پەرلەمان پێیگوتین رازین تا رێککەوتن دەکرێ بڕیاری داگرتنی ئاڵای کوردستان سڕ بکرێت
(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ کورد لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداریی نەکرد و بەو ھۆیەوە ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، بۆیە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.''
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتی: ''یەکدەنگیی کورد وای کرد، کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕێت، ئەگەر فراکسیۆنە کوردستانییەکان بگەڕێنەوە نێو دانیشتنەکان، ئەوانیش تا یەک حەفتەی دی بڕیارەکەی پەرلەمان سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک سڕ دەکەن، تا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.''
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی: ''فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەو داواکارییەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕازی نەبوون و ئێستاش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان، چونکە سەرۆکی پەرلەمان داوای کردووە، ڕێککەوتن لەوبارەیەوە بکرێت.''
دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانی ھاوشێوەی ئاڵای عێراق لە کەرکووک ڕەت کردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەی پەرلەمانیان بایکۆت کرد و ئەمڕۆش لەسەر بایکۆتکردنەکە بەردەوام بوون.
kdp-
