ژمارەیەک بۆمبی پەکەکە لە جۆڵەمێرگ پووچەڵ دەکرێنەوە

ژمارەیەک بۆمبی پەکەکە لە جۆڵەمێرگ پووچەڵ دەکرێنەوە
ژمارەیەک بۆمبی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری کوردستان پووچەڵ دەکرێنەوە.

بەپێی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، چەکدارانی پەکەکە بۆمبە چێندراوەکانیان لە گوندەوارەکانی پارێزگای جۆڵەمێرگ دانبووەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە پووچەڵ کراونەتەوە.

ماوەیەکە چەکدارانی پەکەکە جگە لە باکووری کوردستان، لە گوندە سنوورییەکانی باشووری کوردستانیش بۆمبی چێندراو لەسەر رێگای هاووڵاتییان دادەنێنەوە.

لە دوایین هەوڵیشیاندا، چەکدارانی پەکەکە چەندین بۆمبیان لە رێگای گەڕانەوەی گەشتیاران لە گوندی مێرگەشیش لە سنووری شاری زاخۆ دانابووە، کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس لە نیو گەشتیاراندا و ژمارەیەکیشیان ماوەیەک گیریان خوارد.











باسنيوز
Top