فەرید سەسەرد: ناوەڕۆکی نەخشەڕێگاکەمان داوەتە پارتی
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، رایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت بە پرۆژەیەکی دیاریکراو دۆخی کوردستان رێک بخەین، لەبەر ئەوە دوێنێ نەخشەڕێگاکەی یەکێتی پەسەند کرا بۆ ئەمڕۆ بەیانی دەست بە وتووێژ کرا و لەوانەش وتووێژ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم نەخشەڕێگایە هی یەکێتییە و پەیوەندیی بە هیچ لایەنێکی دیکەوە نییە، گرنگە خاڵی هاوبەش لە نێوان لایەنەکاندا هەبێت بۆ دەرچوونی کوردستان لەم قەیرانە، خۆزگە پارتی دیموکراتی کوردستان نەخشەڕێگاکەی بڵاو دەکردەوە بۆ ئەوەی بۆچوونی ئەوان بزانین".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتیشی: "ئەگەر پارتی نەخشەڕێگاکە بڵاو بکاتەوە، بەدڵنیاییەوە لە زۆر شت هاوبەشی دەبێت، لەگەڵ نەخشەڕێگای یەکگرتوو و ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕانیش یەک دەگرێتەوە، چونکە هەموومان باس لە یەک گرفت دەکەین، ڕەنگە تێڕوانینی چارەسەری گرفتەکان جیاواز بێت، بەڵام لە%60ی نەخشەڕێگان نزیکن لە یەکترەوە".
.لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی ئەوەی خستەڕوو، لە هەرێمی کوردستان دوو لایەنی سەرەکی هەیە، پارتی و یەکێتی، ئێمە لەگەڵ یەکتری داین.
باسنیوز
