حەوت چەکدار و سەرکردەی داعش لە کەرکووک کوژران

 حەوت چەکدار و سەرکردەی داعش لە کەرکووک کوژران
حەوت چەکدار و سەرکردەی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای شاری کەرکووک کوژران.

رۆژی یەکشەممە 2.4.2017، ئاژانسی (ئەنادۆڵ) لە زاری سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بارەگایەکی داعشیان لە گوندی شەهید لە شارەدێی رەشاد بۆردومان کردووە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، کە بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی پێشمەرگە کرایە سەر بارەگاکەی داعش، دوو سەرکردە و پێنج چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.














Top