ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق كرا پیلانێکی سیاسیی بوو لەدژی کورد"

 ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق كرا پیلانێکی سیاسیی بوو لەدژی کورد
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بە جۆرێك لە جۆرەكان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە، هەروەها پیلانێکی سیاسی بوو لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان و هاووڵاتییانی كەركووك.



نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقیان كردووە، كۆبوونەوەیان لەنێو خۆیاندا ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بزانن چی بكەن، ئەمڕۆ یەكشەممە 2.4.2017 كاتژمێر 4 لەگەڵ سەركۆمای عێراق لەسەر بڕیارەكەی پەرلەمان كۆ دەبنەوە".



لەسەر بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لە پارێزگای كەركووك، نەدا مێرگە سوری پێی وایە، "بە جۆریك لە جۆرەكان بڕیارەكە پێچەوانەی هەندێك لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە، چونكە دەستێوەردانە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن، پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە كە هەر بڕیارێك پەرلەمانی عێراق دەری بكات و لایەنی جێبەجێكردنی هەبێ، نابێ و ڕێگەپێدراو نییە، بەڵكوو تەنیا بۆی هەیە، ئەو بڕیارانە بدات كە ڕەهەندی یاساییان هەبێـت، گوتیشی "بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق لەسەر هیچ لایەنێك پێویست نییە، چونكە جۆرێك لە جۆرەكان لایەنی جێبەجێكردنی هەیە، پەرلەمانیش مافی دەركردنی بڕیارێكی وای نییە".




باسنیوز
Top