بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ، سەرۆکی کوردستان، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد کە تایبەتە بە پرسی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان.



کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 2-4-2017 کاژێر 11:00 بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی کوردستان بەڕێوەدەچێت.



ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیەدا شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداریی دەکەن بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، عەدنان موفتی، حاکم قادر، سەعدی ئەحمەد پیرە، رزگار عەلی، نەجمەدین کەریم و بافڵ تاڵەبانی".



شاندەکەی پارتیش لە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە پێکدێن، لەوانە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی".



ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیە و پێشتر بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵکو ئێوارەی دوێنی بڕیاری لەسەر درا، هەرچەندە لە کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری ئەوە دراوە سەردانی پارتی بکەن، بەڵام نەک بەم زووییە، بەڵام بەهۆی پێشهاتە نوێیەکان و پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەغدا، پرسی ریفراندۆم و پرسی کەرکووک ، ئەو دۆخەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق روویدا، کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی خێراتر کرد.



کورد سوورە لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵبکرێت، هاتنەخوارەوەی ئاڵای کوردستان جارێکی دیکە لە کەرکووک شتێکی مەحاڵە.













رووداو

Top