ئەمڕۆ جبووری پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ باڵوێزی ئێران كۆبووەتەوە

ئەمڕۆ جبووری پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵ باڵوێزی ئێران كۆبووەتەوە
پێش كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبووەتەوە، سەرچاوەیەك رایدەگەیەنێ دانایی فەر داوای لە جبووری كردووە بابەتەكە بخاتە دەنگدانەوە.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە سەلیم جبووری و دانایی فەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران، هەروەها ئەو كێشانەی دێنە بەردەم هەردوو وڵات، تاوتوێ كردووە.


بە پێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و باڵیۆزی ئێران، لەسەر ئەوە كۆك بوون كە پێویستە هاوكاری و هەماهەنگی هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەموو ئەو لایەنانەی دەیانەوێت عێراق دابەش بكەن، بێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.


لەمبارەوە سەرچاوەیەكی ئاگەدار بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد كە سەلیم جبووری و دانایی فەر بەر لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەتەوە، باڵیۆزی ئێران داوای لە جبووری كردووە كە پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك بخاتە بەرنامەی كار و بە دەنگدان بڕیاری رەتكردنەوەی بدرێت ، چونكە پێی وابووە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك هەنگاوێكە بۆ دابەشبوونی خاكی عێراق.
bbas news-
Top