له مانگى ڕابردوودا 35 حاڵه‌تى كوشتن له كوردستان تۆمار كراون
له ماوه‌ى مانگى سێ ئه‌م ساڵدا، 71 حاڵه‌تى كوشتن و خۆكوشتن و برینداركردن و جۆره‌كانى دیكه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاودێری مافه‌كانى مرۆڤه‌وه، تۆمار كراون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان ئامارى پێشێلكارییه‌كانى به‌رامبه‌ر مافى مرۆڤى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه، كه له‌و ماوه‌یه‌د 71 حاڵه‌تى جیاواز له 52 دۆسیه‌دا تۆمار كراون.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان كه له 4 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه له مانگى سێی ئه‌مساڵدا له پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌رین، و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌روه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، تیمه‌كانیان 52 دۆسیه‌یان بۆ پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ پێكهێناوه، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا 71 حاڵه‌ت تۆماركراوه:
كوشتن 35 حاڵه‌ت و خۆكوشتن 7 حاڵه‌ت و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان 7 حاڵه‌ت و برینداركردن 10 حاڵه‌ت و جۆره‌كانى دیكه 12 حاڵه‌ت تۆماركراون.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانى مرۆڤ له كوردستان هه‌موو كۆتایی مانگێك ڕاپۆرته‌كانى له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوده‌كاته‌وه.
bas news-
