بەڕێوەچوونى جەژنى ئەکیتۆ و سەرى ساڵى ئاشوورییەکان لە دهۆك
ئاشوورییەکانى پارێزگاى دهۆک بۆ زیندوو هێشتنەوەى جەژنى ئەکیتۆ و سەرى ساڵى ئاشوورییەکان، ئەمڕۆ شەممە بە ئەنجامدانى چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەو جەژنەیان پیرۆز کرد.
یەکێک لە چالاکییەکان ئەنجامدانى رێپیوانێک بوو بە درێژایی دوو کیلۆمەتر، ئەم چالاکییە بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە ئاشووری و کەسایەتى سیاسى و ئایینى ئاشوورییەکان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
ئەو ئاشوورییانەى بەشدار بوون لە رێپێوان و چالاکییەکانى بەبۆنەى چەژنى ئەکیتۆ و سەرى ساڵى ئاشوورى، لە پاڵ هەڵدانى ئاڵاى ئاشوورییەکان بەرز کردنەوەى دروشمى جۆراوجۆر کە گوزارشتی لە پێکەوە ژیان و جەژنى سەرى ساڵى ئاشوورییەکان دەکرد، هەروەها جلوبەرگى کولتوورى ئاشوورییەکانیان لەبەر کردبوو، دەستپێکى رێپیوانەکە بە ئەنجامدانی نمایشێکى سەربازى لەلایەن گرووپێک بەناوى کەشافە حەمۆڕابى دەستى پێکرد کە تێدا لەگەڵ موزیک و دەهۆڵ کوتان رێپیوانیان ئەنجامدا و بەرپرسان، هاووڵاتییان و کەسانى ئاسایی بەدواى ئەم گرووپە رێیان کرد.
bas news-
